ئەم هەفتەیە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
ئەم هەفتەیە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەم هەفتەیە هەردوو شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیش لەوبارەیەوە دەڵێت 'کۆبوونەوەکە نزیکە'، ئاڤاش زانیویەتی لەم کۆبوونەوەیە قسە لەسەر پۆستەکان دەکرێت.

وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: قوباد تاڵەبانی لە سەفەر گەڕاوەتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەی باڵای دانووستانکار کۆدەبنەوە.

ڕوون نییە چ ڕۆژێک کۆبوونەوەکە دەکرێت، هەندێک باسی ئەوە دەکەن ڕۆژی سێشەممەیە، هەندێکی دیکەش باس لە ڕۆژی پێنجشەممە دەکەن.

زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی یەکێتی لیستی داواکاری بۆ پۆستەکانی دیاریکردووە، لەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ پارتی داوای پۆستەکان دەکات و گفتوگۆی لەبارەیەوە دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ