
دیمەنی چەند درۆنێک لە ئاسمانی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڕووسیا گەورەترین هێرشی درۆنی دەکاتە سەر ئۆکراینا لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ڕووسیا گەورەترین هێرشی درۆنی بۆ سەر ئۆکراینا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە دەستپێکردووە و بەپێی ئامارەکانی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا، شەوی شەممە ڕووسیا بە 267 درۆن هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا.
بڵاوکراوەی فەرمی: هێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند ، 138 درۆنی هێرشبەری (شەهید)ـی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە و 119 درۆنی دیکەش لە کاتی فڕیندا ون بوون بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان هەبێت، سێ درۆن بەرەو بیلاڕووس فڕیون، هەورەها ناوچەکانی دنیپرۆپیترۆڤسک، ئۆدێسا، پۆلتاڤا، کیێڤ و زاپۆریژیا بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە کاریگەرییان لەسەر بووە.
لێدوانی فەرمی: زێلێنسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە بەشێکی دەڵێت، "هەموو ڕۆژێک گەلەکەمان دژی "تیرۆری ئاسمانی" وەستاوە، لە سێیەمین ساڵیادی جەنگ، ڕووسیا 267 درۆنی هێرشبەری دژی ئۆکراینا ئەنجامدا، کە گەورەترین هێرش بوو لەو کاتەوەی درۆنە ئێرانییەکان دەستیان بە هێرشکردنە سەر شار و گوندەکانی ئۆکراینا کردووە، بە گشتی لەم هەفتەیەدا نزیکەی هەزار و 150 درۆنی هێرشبەر و زیاتر لە هەزار و 400 بۆمبی ئاسمانی ئاڕاستەکراو و 35 مووشەکی جۆری جۆراوجۆر هەڵدراون".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند مانگێکە ڕووسیا بە شەوانە هێرشی درۆنی دەکاتە سەر ئۆکراینا، بەڵام ئەو جارەیان بە گەورەترین هێرش دادەنرێت لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە و ڕیکۆردی هێرشە درۆنیەکەی مانگی 12ـی ڕابردوو دەشکێنێت کە 193 درۆن بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن و کۆلێژی پەروەدەی شەقڵاوە کرایە پشوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی بانگهێشتی ئەحمەد شەرع بۆ میسر دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک دەستگیر دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی: بەباشی لە هەندێک بابەتی هونەری هەژماری من ئاگادار نەبووین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئایا ترەمپ سیخوڕی ڕووسیا بووە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکمانستان بۆ یەکەمجار لەڕێگەی ئێرانەوە گازی سروشتی هەناردەی تورکیا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک، مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
22 شوبات
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
22 شوبات
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
22 شوبات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن مێرز دەبێتە ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سەرکەوتن بەسەر ئۆکراینادا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا ترەمپ سیخوڕی ڕووسیا بووە؟
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا هەزاران پەنابەر دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکاتەوە
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکرێت
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری لە پچڕاندنی ئینتەرنێتی ستارلینک دەدات لە ئۆکراینا