ئاڤا نیوز
ڤالانتاین یەکێکە لە ڕۆژە تایبەتەکان، خۆشەویستان و ئازیزان بە پێشکەشکردنی گوڵ پەیمانی خۆشەویست نوێ دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: گوڵی ڕۆزی سوور بە سیمبولی خۆشەویستی ڤالانتاین دادەندرێت، بەڵام چی دەبێت ئەگەر خۆشەویستان بیانەوێت پارێزگاری لەو دیارییە بە بەهایە بکەن، چونکە تەمەنی گوڵی سروشتی کەمترە.
لێدوانە فەرمییەکان:
ئێلێنا ماکس، دامەزرێنەری کۆمپانیای گوڵفرۆشی
"لە ڕۆژی ڤالانتاین خواست بۆ کڕینی چەپکە گوڵ زۆر زیاددەکات، کە خۆشەویستان پێشکەش بە ئازیزانییان دەکەن. ئەوەش نەک تەنیا لە لایەن پیاوێکی نموونەییەوە کە بۆ هاوبەشەکەی بیکڕێت، بەڵکو ئافرەتانیش گوڵ و دیاری پێشکەش بە خۆشەویستان و ئازیزانییان دەکەن."
لیدیا دافیل، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای Everbloom London
"کاتێک یەکەمجار ڕووم لەو بوارە کرد، کە گوڵی حەریری یاخود دەستکرد دروستبکەم، هەمووان بە ئاماژەی برۆوە ڕەتیان دەکردەوە، دەیانگوت زۆر ناشیرنە و ساختەیە. بەڵام تەکنەلۆژیا زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. بۆیە کاتێک ئەو کەسەی ئەو گوڵە لە شوێنێک یان لە ماڵی هاوڕێیەکی، لە نووسینگەیەک یان فرۆشگایەک، تەنانەت ئاهەنگی بووک گواستنەوەش دەبینێت ڕووی تێدەکات. هاوکات ڕۆژنامەنووسانیش زۆر هاوکارییان کردووە. بە درێژایی سێ ساڵی رابردوو چەندین بۆچوون و ڕاپۆرت لەسەر کارەکەمان ئامادەکراوە. بابەتەکە تەنیا پەیوەستە بە کوالێتی، نەک تەنیا ڕەنگاوڕەنگی گوڵەکان."
زانیاریی زیاتر: ئێستا گوڵی دەستکرد بووەتە جێگرەوەیەکی گونجاوە هاوکات فڕێدانی ئەو هەموو گوڵە سروشتییەش هۆکارێکی دیکەی پیسکردنی ژینگەیە. تەنیا لە بەریتانیا بەهۆی ڤالانتاینەوە نزیکی نۆ ملیۆن کیلۆگرام پاشماوەی گوڵی سروشتی فڕی دەدەرێت. بۆیە فاوکس فلاوەرس یاخود گوڵی دەستکرد بووەتە جێگرەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی داتاکانی گراند ڤیو ریسێرچ، کە تایبەتە بە توێژینەوەی ڕاوێژی بازاڕ، پیشەسازی گوڵی دەستکرد لە جیهاندا بە نزیکەی 3 ملیار و 90 ملیۆن دۆلار لە 2024ـدا بەرزبووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لەسەر ئاستی ساڵانەدا بە ڕێژەی سەدا 6.7 لە ساڵانی 2025 تاوەکو 2030 بەرزبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەستبەسەر یەک تۆن و نیو خورمای ماوەبەسەرچوودا گیرا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤایرۆسی تای خوێنبهربوونی گامێش کۆنتڕۆڵ دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق بیرە ئاوەکانی گوندی شەناغەی داگیر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆكی لیژنەی فەتوا: مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دوای 20 ساڵ کار بە زمانی کوردی ناکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کۆنترین پەرستگەکانی عێراق تاوەکو ئێستا فەرامۆشکراوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
20 شوبات
شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
19 شوبات
- ڕاپۆرت
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا لە بوونی شوێنی گشتی و گۆڕەپانی یاریی و كات بەسەربردن هەژارە