سوودانی لە دیداری سلێمانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ستراتیژین.

شەیری بکە لە:
سوودانی لە دیداری سلێمانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ستراتیژین.

دیمەنێک لە هۆڵی دیدارەکە کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق وتار دەدات

ئاڤا نیوز

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی لە وتارێکدا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتنی "بە ستراتیژی" ناوبرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ چوارشەممە 16-4-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق  لە دیداری سلێمانی وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر چەند تەوەرێک، لەوانە: پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق، بانگێشتی ئەحمەد شەرع بۆ بەغدا، پرۆسەکانی چاکسازی لەناو حکومەت و گۆڕانکارییەکانی ناوچە.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ستراتیژین و وەک عێراق بەپەرۆشین بۆ بەهێزکردنیان.

 

زانیاریی زیاتر:  بەشێکی دیکە لە قسەکانی سوودانی لە دیداری سلێمانی:

 

- بە فەرمی داوامان لە ئەحمەد شەرع کردووە بێتە عێراق.

- دەبێت بە ڕوانگەیەکی ڕوونەوە کار لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەکانمان بکەین.

- ئێمە دەبێت عێراق و خەڵکەکەی لە پێش هەموو شتێکەوە دابنێین، هەر لەسەر ئەم ڕوانگەیەش حکومەت کاری کردووە، ئامانج بەرەوپێشبردن بوو و کارمان بۆی کرد.

- گەلی عیراق چەندین ساڵ لە نەهامەتیدا ژیان: لە قۆناغی دیکتاتۆری، دواتر تیرۆر و دواتر فشاری ئابووری و سیاسەتی هەڵە، بەڵام خۆڕاگربوون، ئەمڕۆ دوای ئەو هەموو نەهامەتییە، دەڕۆین بەرەو سەرکەوتنێکی گەورە و بوژانەوەی زیاتر.

- کاری لەپێشینەی ئێمە لە حکومەت، پشتیووانی گەنجان و دەستگرتنیان بووە بەتایبەت لە پڕۆژە بچووکەکان.

- پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ستراتیژین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت نۆیەمین دیداری سلێمانی بە بەشداریی زیاتر لە 700 بەرپرسی ناوخۆیی و جیهانی بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی ناوخۆیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە دەبێت.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ