سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پڕۆژەی ڕووناکی نرخی کارەبا بەرز ناکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پڕۆژەی ڕووناکی نرخی کارەبا بەرز ناکاتەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی تیشک دەخاتە سەر گرنگی پڕۆژەی ڕووناکی، لە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە و دەڵێت، هاوبەشانی کارەبای 24 کاتژمێری کەمتر لە جاران پارەی کارەبا دەدەن.

چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردەی سیاسی ناوخۆ و دەرەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە پانێڵێک لە نۆیەمین دیداری سلێمانی کرد.

لێدوانی فەرمی: لە دیداری سلێمانی لەمیانی بەشداریکردن لە پانێڵێکدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: پڕۆژەی ڕووناکی نرخی کارەبا بەرز ناکاتەوە. حکومەت مەبەستییەتی کارەبای 24 کاتژمێری بە خەرجیی کەمتر لە پێشوو بە هاووڵاتییان بدات.

بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری:

٠ 30 ساڵە بەدەست گرفتەکانی کارەباوە دەناڵێنین

٠ هەموو ناوچەکان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

٠ حکومەت پارەی لەسەر هاوبەشانی کارەبا زیاد نەکردووە

٠ ئەرکی حکومەت ئەوەیە خزمەتی هاووڵاتیان بکات

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: