پەیامی مەسرور بارزانی لە سلێمانییەوە لەبارەی هەژماری من

شەیری بکە لە:
پەیامی مەسرور بارزانی لە سلێمانییەوە لەبارەی هەژماری من

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەی هەژماری من بە پڕۆژەیەکی گرنگ و سەرکەوتوو ناودەبات و دەڵێت، هەژماری من کێشەی نەبوونی پارەی کاش چارەسەر دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: نۆیەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆری سەرکردە سیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ئەمریکی - عێراقی لە سلێمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەدەچیت.

لێدوانی فەرمی: لە دیداری سلێمانی لەمیانی بەشداریکردن لە پانێڵێکدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند:  پرۆژەی هەژماری من لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانە و هیچ بیانوویەک نییە هەژماری من بەردەوام نەبێت و بەپێی راپرسییەک 95%ی ئەوانەی بەشدارن ڕەزامەندن لە پرۆژەکە. 

 

زانیاریی زیاتر: بەشێكی دیکە لە قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دیداری سلێمانی:

٠ ئەو وڵاتانەی پارەی کاش بنەمای ئابوورییانە، ناتوانن هاوشانی وڵاتان پێش بکەون،

٠ هەژماری من کێشەی نەبوونی پارەی کاش چارەسەر دەکات.

٠ ئەنجامەکانی پڕۆژەی هەژماری من وەڵامدەرەوەی پڕوپاگەندەکانە.

شەیری بکە لە: