23 هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشکردن ئامادەیە

شەیری بکە لە:
23 هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشکردن ئامادەیە

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

لە سنووری پارێزگای هەولێر پرۆسەی ئامادەکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە، سەرۆکی شارەوانی هەولێریش دەڵێت "تاوەکو ئێستا سێ هەزار پارچە زەویمان دابەشکردووە".

وێنە گەورەکە:  بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد، بەگوێرەی ئەم بڕیارەش زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن.

لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تا ئێستا سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە، بەشێکی دیکە لەم زۆنە هەیە بۆ ئەوانەی گرێبەستیان هەیە و مافی مامەڵەکردنیان بە زەوییەکان هەیە،  بۆیە زەویمان خستووەتە لاوە بۆ ئەوەی قەرەبوویان لە شوێنی خۆیان دا بکەینەوە.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئێستا 23 هەزار پارچە زەوی دیکە ئامادەیە، بەم نزیکانە ڕێکارە یاساییەکانیان تەواو دەبن و دابەش دەکرێن.

ژمارەکان وا دەڵین: بەگوێرەی داتا سەرەتاییەکان کە لای سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرە، 60 بۆ 65 هەزار فەرمانبەر لە سنووری هەولێر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەوییەکانی ئاشۆکان لەسەر ڕێگای هەولێر - دهۆک بەگوێرەی ماستەرپلانی نوێی هەولێر بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ