بەرهەم ساڵح: گرنگە باسی چارەسەری کێشەکان بکەین

شەیری بکە لە:
بەرهەم ساڵح: گرنگە باسی چارەسەری کێشەکان بکەین

بەرهەم ساڵح، سەرپەرشتیاری نۆیەمین دیداری سلێمانی

ئاڤا نیوز

لە وتاری کردنەوەی نۆیەمین دیداری سلێمانی، بەرهەم ساڵح سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی - سلێمانی، ئاماژەی بە ئاستەنگ و ئالنگارییەکانی بەردەم گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد و داوای کرد کار لەسەر چارەسەری کێشەکان بکەن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی، بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڤڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و چەندین کەسایەتی لەسەر ناوخۆیی و جیهانی دەستپێدەکات و ماوەی دووڕۆژ بەردەوام دەبێت. لەم ماوەیەدا حەوت پانێل بەڕێوەدەچێت کە زیاتر تەوەرەکانیان تایبەت دەبن بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و وزەی عێراق و ناوچەکە.

لێدوانی فەرمی: کێشەکان زۆرن، گۆڕانکارییەکان خێران، گرنگە کە لەم هۆڵەدا هەمو شتێک باس بکەین، باسی چارەسەرەکان بکەین، گرنگە لەم هۆڵەدا کە چووینە دەرەوە هەموو شتێکمان باس کردبێت و نابێت کێشەکان لەدوای خۆمانەوە بەجێ بهێڵین.

بەرهەم ساڵح، باسی لەوەکرد کە پەرەپێدانی توانای گەنجەکانمان دەبێت خەونی هەموومان بێت و کاری بۆ بکەین، کردنەوەی ئەم زانکۆی ئەمریکییەش کاتی خۆی هەر بۆ ئەو ئامانجە بوو، ئێمە دەبێت بۆ داهاتوو بڕوانین.

بەشێکی دیکە لە قسەکانی بەرهەم ساڵح:

٠ ناوچەکەدا بە قۆناغێکی مێژوویدا تێدەپەڕێت و زۆر ئاستەنگییان لەپێشە، جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە کاربەدەست و دەسەڵاتداران بەدوای ئەو دەرفەتانەدا بگەڕێن کە دۆخی وڵاتەکانیان و ناوچەکەش بەرەو باشتر دەبات.

٠ ئێستا لە مێژووی ناوچەکەدا دۆخێکی ناوازەیە و زۆر ئاستەنگیی هەیە لەپێشمان، بۆیە لەم دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر ئاستەنگی و دەرفەتەکان دەکەن بە ئاڕاستەی باشترکردنی دۆخی وڵاتەکانی ناوچەکە.

٠ گۆڕانکارییەکانی سووریا، گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران و پێشهاتەکانی دۆخی کورد لە تورکیا دەرفەتی گەورەن، بۆ ئەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ دەرفەت و پێشخستن و خۆشگوزەرانی گەلان بگۆڕن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ