ماڵدیڤ هاتنی ئیسرائیلییەکان بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
ماڵدیڤ هاتنی ئیسرائیلییەکان بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات

محەممەد مویزز، سەرۆکی ماڵدیڤ

ئاڤا نیوز

 

وەک پشتیوانییەک بۆ گەلی فەلەستین، ماڵدیڤ بڕیاری دا هاتنی ئیسرائیلییەکان بۆ ئەو وڵاتە قەدەغە بکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: وڵاتی ماڵدیڤ بە فەرمی ڕێگری لە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئیسرائیل کردووە بچنە ناو وڵاتەکەوە، محەممەد مویزز، سەرۆکی وڵاتەکە، دوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە ئەو ڕێوشوێنەی واژۆ کرد و بووە یاسا.

 

زانیاریی زیاتر: پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن و هاوپەیمانانی حکومەت لە ماڵدیڤ، بە بەیاننامەیەک بۆ دژایەتیکردنی شەڕی غەززە، فشاریان خستۆتە سەر سەرۆکی وڵاتەکە بۆ قەدەغەکردنی گەشتی ئیسرائیلییەکان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2023، ئیسرائیل هۆشداریدایە هاووڵاتییانی کە خۆیان  بەدوور بگرن لە سەردانیکردنی ماڵدیڤ، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ماڵدیڤ پشتیووانییەکان زیادیان کرد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ