ئیدارەی ترەمپ ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
ئیدارەی ترەمپ ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەکات

دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتەکەی

ئاڤا نیوز

دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکیان ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ژووری بارودۆخی کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیدارەکەی سەبارەت بە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەی ئاستی باڵا لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ترەمپ بۆ تاوتوێکردنی هەڵوێستی ئەمریکا بووە لە خولی داهاتووی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران کە بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش کۆبوونەوەکە، ترەمپ بە تەلەفۆن لەگەڵ سوڵتانی عومان، هەیسەم بن تاریق قسەی کردووە و باسی نێوەندگیری عومانیان لە نێوان ئەمریکا و ئێران کردووە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ