ئابووری چین گەشە دەکات

شەیری بکە لە:
ئابووری چین گەشە دەکات

کەلوپەلی بازرگانی لە یەکێک لە بەندەرەکانی وڵاتی چین. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرباری باجەکانی ئەمریکا، بەرهەمی چین بەشێوەیەکی بەرچاو زیادکردووە، حکومەتیش، هۆکارەکەی بۆ هەوڵی ڕژدی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی دەگەڕێننەوە.

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باجی زیادەی بەسەر کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئاسیا سەپاند کە پشکی شێر بەر چین کەوت و ئێستا بەهۆی سەپاندنی باج بەسەر یەکتردا پەکین و  واشنتن لە جەنگێکی ئابووری توونددان.

لێدوانی فەرمی: شێنگ لاییون، جێگری بەڕێوەبەری مەکتەبی نیشتمانی ئاماری چین ڕایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەرهەمی ناوخۆیی بەڕێژەی 5.4% بەرزبووەتەوە و ئەمەش لە ئاستی پێشبینییەکانیان زیاترە.

ئێستا سەپاندنی باجی زیادە لە لایەن ئەمریکاوە فشارێکی بەرچاو دەخاتە سەر بازرگانی و ئابووری دەرەکیمان، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕەوتی گشتی ئابووریمان دروست ناکات، چونکە پلانی درێژخایەنی ئابووری، چین بەرەو باشتر دەڕوات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: