بایدن ڕەخنەی توند لە ئیدارەی ترەمپ دەگرێت

شەیری بکە لە:
بایدن ڕەخنەی توند لە ئیدارەی ترەمپ دەگرێت

جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە یەکەم وتاری دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، وەک سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی توند لە ئیدارەکەی دەگرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 2025-4-15، جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە میانەی کۆنفرانسێکی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان هۆشداری توندی دا لە بەڕێوەبردنی ئەمریکا و سیاسەتەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی.

لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی پێسووی ئەمریکا گوتی: لە ماوەی 100 ڕۆژی دەستبەکاربوونی ترەمپ، زیانێکی زۆر بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی وڵاتەکەمان گەیشتووە و بووەتە هۆی دابەشبوونی ناوخۆیی و ناتوانین بەم شێوەیە بەردەوام بین.

زانیاریی زیاتر: بایدن ئاماژەی بە دەرکردنی نزیکەی حەوت هەزار کارمەندی حکومەت کرد بە بیانووی کەمکردنەوەی بودجەی وڵاتەکە، گوتی بە هۆیەوە زیانێکی زۆر بە وڵاتەکە کەوتووە و نیگەرانییەکی زۆر لەناویاندا بڵاوبووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ لە سەرەتایی دەستبەکاربوونی هەوڵی داوە بیمەی کۆمەڵایەتیی کەمبکاتەوە بە مەبەستی  چاکسازی و کەمرکردنەوەی خەرجییەکانی گوتیشی،  کەسانێک مووچەی بیمەی کۆمەڵایەتیی  لە حکومەت وەردەگرن کە چەندین ساڵ پێش ئێستا مردوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: