
ئاڵای هەریەک لە وڵاتی ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
حکومەتی سوید، ئێران تۆمەتباردەکات کە مێردمنداڵانی ئەوروپا بۆ بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل و لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە بەکاردەهێنێت، ئێرانیش تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "هەمووی پڕوپاگەندەی ئیسرائیلە".
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی حکومەتی سوید، ئێران لەڕێگەی باندە مەترسیدارەکانی ئەوروپا بۆ هێنانەدی ویستەکانی خۆی و بەرژەوەندییەکانی، مێردمنداڵ و گەنجان ئەوانەی تەمەنیان لە 10 بۆ 18 ساڵە، بەکاردەهێێنێت بۆ بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل و لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە.
زانیاریی زیاتر: باندەکان بە شتومەکی گرانبەها گەنج و مێردمنداڵەکان ڕادەکێشن، سەرەتا ئەرکێکی بێ زیانیان پێدەسپێرن و دواتر بە تێپەڕبوونی کات ئەرکەکانیان زیاد دەکەن و خەڵکیان پێ دەکوژن.
شێوازی جێبەجێکردن: باندەکان بە بەکارهێنانی ئینستاگرام و سناپچات نامە بۆ ئەم کەسانە دەنێرن، دوای ماوەیەک کە ئیشەکانیان دەبێتە خەڵک کوشتن و تەقاندنەوەی شوێنێک، باندەکان بەم کەسانە دەڵێن، بەرنامەی زەنگی و سیگناڵ بەکاربهێنن، لە ڕێگەی نامەوە ڕێنماییان پێدەدەن کە چۆن چەکیان دەستبکەوێت و چۆنیش هێرش بکەنە سەر ئەو ئامانجانەی ئێران دیاریکردوون بۆ باندەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی سوید ڕایگەیاندووە، ئێران تۆڕە تاوانکارییەکانی وڵاتەکەی بەکاردەهێنێت بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی لە فراوانکردنی ململانێی ناوچەیی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل.
- دوو باندی سویدی ڕکابەر کە بە فۆکسترۆت و ڕومبا ناسراون، یەکەمیان لەلایەن ڕەوا مەجید ناسراو بە "ڕێویی کورد" بەڕێوەدەبرێت و دووەمیشیان لەلایەن ئیسماعیل عەبدۆوە بەڕێوەدەبرێت، ئەمانە هەردووکیان لەلایەن ئینتەرپووڵەوە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و کوشتن، داواکراون.
لەلایەکی دیکەوە: لەم دواییانەدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر باندی فۆکسترۆت و ڕەوا مەجید سەپاند و ڕایگەیاند، ئەمانە هاوکاری ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن و بە ناوی ئێرانەوە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیلییەکان و جووەکان لە ئەوروپا ڕێکدەخەن. هاوکات بەشێوەیەکی ڕۆتینی هەرزەکاران بەکاردەهێنن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: باڵیۆزخانەی ئێران لە ستۆکهۆڵم ڕایگەیاندووە، ئەوەی دەوترێت دەربارەی تێوەگلانی وڵاتەکەی لە چالاکی باندەکان، بانگەشەیە و ئیسرائیل زانیاریی ساختە و پڕوپاگەندە دروستدەکات.
- دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد" دەڵێت، ڕەوا مەجید و ئیسماعیل عەبدۆ کار بۆ ئێران دەکەن و باندەکانیان خستووەتە خزمەت ویستەکانی ئەو وڵاتە و ئیسرائیلییەکان دەکەنە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سوید منداڵانی خوار تەمەنی 15 ساڵ ناتوانرێت لە ڕووی یاساییەوە تاوانبار بکرێن بە ئەنجامدانی تاوان، لەکاتێکدا ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 18 ساڵدایە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕەوانەی دەزگاکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەکرێن نەک سزای زیندانیکردنیان بەسەردا بسەپێنرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: وەزارەتی دادی سوید و دانیمارک و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوا لە مانگی 12ـی 2024 لەگەڵ کۆمپانیاکانی مێتا، گووگڵ، تیکتۆک و سناپچات کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی چالاکییەکانی ئەو باندانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
لێدوانی فەرمی: فرێدریک هالسترۆم، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی سوید ڕایگەیاند، بەکارهێنانی منداڵان وەک بریکار لەلایەن وڵاتێکی وەک ئێرانەوە کێشەیە بۆ سوید و لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەرەوە ئێران ئەم ستراتیژە پەیڕەو دەکات.
ئەوەش بزانە: بەپێی ڕاپۆرتێکی پۆلیسی سوید لە ساڵی 2025، تەنیا لە مانگی یەکدا، 33 ڕووداوی تەقینەوە لەلایەن باندەکانەوە لە سوید ئەنجامدراوە، کە بەرزترین ڕێژەی مانگانەیە کە تائێستا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە، هەمان ڕاپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2024دا 30%ی تاوانبارانی ڕووداوەکانی تەقەکردن و کوشتن بە چەک تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە، لەکاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوودا نزیکەی 20% بووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: باسکردنی توانا سەربازییەکانمان هێڵی سوورە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆی وردەکاری پۆستەکانی کابینەی دەیەم دەکەن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: سەرکەوتنی یانەی دهۆک بۆ هەموو خەڵکی کوردستانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان