هەوڵی درووستکردنی پێکوتەی دژە شێرپەنجە دەدرێت

شەیری بکە لە:
هەوڵی درووستکردنی پێکوتەی دژە شێرپەنجە دەدرێت

نەخۆشێکی شێرپەنجە و دکتۆرێک

ئاڤا نیوز

 

زانایان لە هەوڵی ئەوەدان لە ماوەی ساڵی 2025 چارەسەر بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە بدۆزنەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئەو کارانەی کە تائێستا لەو بوارەدا کراون هەوڵەکان بۆ ئەوەن کە بتوانرێت چارەسەرەکە لە شێوەی پێکوتە، ڤاکسین بێت. تائێستا زیاتر کار لە سەر ڤاکسینی دژ بە شێرپەنجەی پێست، مێشک و سییەکان دەکرێت.

 

ئەمەش بزانە: لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمەوە بیرۆکەی دۆزینەوەی ڤاکسینێک دژ بە شێرپەنجە لە ئارادایە و چەندین جار تاقیکراوەتەوە و چەندین ئەنجامی سەرکەوتووشی هەبووە، بەڵام هیچ کات هێندەی ئێستا پێشکەوتوو و نزیک نەبووە.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی دۆزینەوەکان جۆرە بەکتریایەک لە ڕێگەی کوتانەوە دەکرێتە لەشەوە و بەکتریاکە لە دژی شێرپەنجە کاردەکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە ڤاکسینی دژ بە شێرپەنجەی بەرهەمهێناوە و لە سەرەتاکانی ساڵی 2025 بە شێوەی خۆڕایی لە سەرتاسەری ڕووسیا دابەش دەکرێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکان ڤاکسینەکە بۆ چارەسەری شێرپەنجەیە، نەک بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ