حەوت ڕێگە بۆ پەرەپێدانی "زیرەکی جوڵەیی" منداڵ دەخرێنە ڕوو

شەیری بکە لە:
حەوت ڕێگە بۆ پەرەپێدانی "زیرەکی جوڵەیی" منداڵ دەخرێنە ڕوو

یاریکردنی ژمارەیەک منداڵ، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز 

 

شارەزایان حەوت ڕێگە بۆ پەرەپێدانی زیرەکی جوڵەیی منداڵ دەخەنەڕوو کە یارمەتی دەدەن لە چارەسەرکردنی زۆر کێشەی وەک سەرنجدان و کێشە لە فێربووندا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دایک و باوکان بەدەست کێشەی سەرنجدان و کێشەی فێربوونی منداڵەکانیان دەناڵێنن و زانایان چەند ڕێگەیەک بۆ پەرەپێدانی زیرەکی جوڵەیی لە منداڵاندا دەخەنە ڕوو کە ئەمانەن:

 

ڕۆڵگێڕان: منداڵەکەت هان بدە بۆ ئەوەی ڕۆڵی جیاواز بگێڕێت، وەک فرۆشیار و کڕیار یان پزیشک و نەخۆش ئەم چالاکییانە پەرە بە توانا کۆمەڵایەتییەکانی دەدەن.


ڕاهێنانی هاوسەنگی: وا لە منداڵەکەت بکە چالاکییەکانی وەک سەماکردن یان یارییەکانی هاوسەنگی ئەنجام بدات، چونکە ماسولکەکانی بەهێز دەکات.

 

کارلێککردن لەگەڵ سروشت: منداڵەکەت ببە بۆ پارک بۆ ئەوەی دەربارەی ڕووەک و ئاژەڵەکان بزانێت و دەیبەستێتەوە بە جیهانی دەرەوە.


نواندنی چیرۆکەکان: لەبری ئەوەی تەنها چیرۆکەکان بخوێنیتەوە لەگەڵیدا نواندنیان بۆ بکە ئەمەش یارمەتی دەدات بە قووڵی لە چیرۆکەکان  تێبگات و بیری فراوان ببێت.


هاندانی خولیاکان: بەهرەکانی منداڵەکەت بدۆزەرەوە یارمەتی بدە بەشداری بکات لە چالاکییە هونەری و وەرزشییەکان کە هانی دەدات بۆ ئەوەی داهێنەر بێت.


چالاکییەکانی چاککردنەوە و بەرهەمهێنان: با منداڵەکەت بەشداری بکات لە چاککردنەوە یان دروستکردنی کەلوپەلە سادەکان،  ئەمەش وای لێدەکات توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی بەرز بکاتەوە.


چالاکی وەرزشی: هانی منداڵەکەت بدە ئەو وەرزشانە بکات کە پشت بە جووڵە دەبەستن، وەک: کاراتی ، یاری باسکە ومەلەکردن  ئەم چالاکییانە پەرە بە توانای جووڵەی دەدەن. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ