بەشێکی دیکە لە چیرۆکەکانی هەڵاتنی بەسار ئەسەد لە سووریا ئاشکرا دەبن
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ڕۆژ تا ڕۆژ نهێنی زیاتر لەبارەی هەڵاتنی بەشار ئەسەد ئاشکرا دەکرێت نوێترین زانیاریش کە بڵاو بووەتەوە ئەوەیە کە ئێران ویستوویەتی فڕۆکەیەک چەک بگوازێتەوە سووریا، عێراقیش ویستوویەتی تورکیا ڕازی بکات لەگەڵ بەشار ئەسەد دانوستاندن بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: کامیل سەقەر بەڕێوبەری پێشووی نووسینگەی میدیایی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لە میانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستێکی پلاتفۆرمی "مەزیج" نهێنی نوێی لەبارەی دواشەوەکانی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا ئاشکرا کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی ئێران و ئەمریکاش کرد.
وێنە گەورەکە: شەوی 8-12-2024 چەکدارانی تەحریرولشام هێرش دەکەنە سەر دیمەشقی پایتەخت و بەشار ئەسەد سووریا جێ دەهێڵێت و بەرەو مۆسکۆ دەڕوات، بەمشێوەیە کۆتایی بە حوکمی 50 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هێنرا.
لێدوانی فەرمی: کامیل سەقەر بەڕێوبەری پێشووی نووسینگەی میدیایی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاند. کاتێک حەلەب کۆنترۆڵکرا، بەشار ئەسەد پەشۆکاو بووە و داوای هاوکاری لە ئێران کرد، ئێرانیش بڕیاریدا فڕۆکەیەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی بۆ هاوکاری سوپای سووریا بنێرێت و فرۆکەکە لە بنکەی سەربازی حمێمیمی ڕووسەکان بنیشێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ئێرانیەکان بەئەسەدیان گوتووە، هێشتا ڕووسەکان ڕازی نەبوون بەڵام تۆ ڕازییان بکەو تەیارەکە وا بەڕێکەوت و فڕۆکە پڕ لە چەکەکە لە تارانەوە بەڕێ کەوت و گەیشتە ئاسمانی عێراق".
درێژەی ڕاپۆرت...
"ئەمریکییەکان هەڕەشەیان کردووە و ڕووسیا تەنیا سەیری باروودۆخەکەیان کردووە"
کامیل سەقەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەمریکییەکان هاتنە سەرخەت و هەڕەشەیان کرد، ئەگەر ئەو فرۆکە ئێرانییە بێتە ئاسمانی سووریا ئەیخەینە خوارەوە.
ڕووسەکانیش گوتوویانە ئێمە ڕازی نابین ئەو فرۆکەیە بنیشێتەوەو داواکەی ئەسەدیان ڕەتکردەوە، ئیتر فرۆکە ئێرانییەکە هەر بە ئاسمانی عێراقەوە بووە، پەیوەندییان پێوەکردووە یەکسەر نەچیتە ئاسمانی سووریاو هەتا زووە بگەڕێوە تاران و بەناچاری گەڕاوەتەوە.
"دانووستاندنەکان شکستی هێناوە"
کامیل دەڵێت، ڕۆژی 6-12- 2024 دوو ڕۆژ پێش کەوتنی دیمەشق، عێراق ویستوویەتی تورکیا ڕازی بکات لەگەڵ بەشار ئەسەد دانوستاندن بکەن و ئێستا بەشار ڕازییە، تورکیاش وتویەتی تازە کار لە کار ترازاوەو، گرووپە چەکدارەکان گوڕیان خواردووەتەوەو تا دیمەشق ناوەستن. عێراق ئەمەیان بەبەشار گرتووە، ئەوەنەی تر زەندەقی چووە.
لەماوەی ڕابردوو چەند جارێک ئەردۆغان داوای لە ئەسەد کردبوو با ئاشت ببنەوە کۆببنەوە، بەڵام ئەسەد رەتیکردبووەوە، نوێنەری پووتن هاتبووە دیمەشق داوای لە ئەسەد کردبوو لەگەڵ ئەردۆغان دانیشێت و ئاشت ببنەوە، وتبووی شتی وا ناکەم، تەنانەت ڕازیش نابم وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ ببێتەوە، ئەمەش پوتنی توڕە کردووە.
"تورکیا وڵاتانی عەرەبی داگیر دەکات"
وەکو کامیل سەقەر ئەگێڕێتەوە: دوای کەوتنی حەلەب، بەشار ئەسەد تەلەفۆنی کردووە بۆ نووسینگەی ڕۆژنامەوانییەکەی، پێی گوتوون وتارێکم بۆ بنووسن 400 وشە بێت.
باسی ئەوە بکەن چۆن تورکیا سووریا داگیر ئەکات وڵاتانی عەرەبی دەستبەرداری سووریا بوون، ئینجا باسی مەترسی دابەشبوونی سووریا بکەن بەهۆی دەستوەردانی دەرەکییەوە.
وتاریان بۆ نووسیوەوەو مێزو شتیشیان بۆ حازر کردووە و کامێرا و لایت و ئەمانە هەمووشتێک مەزبووت.
وتیان ڕۆژی پێنج شەممە وتارەکە تۆمار ئەکات، کەچی نەهات، ئینجا وتیان جومعە، هەر نەهات، وتیان بیخەنە شەممە، شەممەش هەر نەهات، ئیتر لە ئاخیرا وتیان سەرۆک بەشار وتارەکەی هەڵوەشاندەوەو نایدات و وازی لیبێنن، تازە شەڕ گەیشتە نزیک دیمەشق و حومسیش وا خەریکە کۆنترۆل دەکرێت.
کامیل سەقەر دەڵیت، من خۆم وتارەکەم بینی، زۆر ترس و قەلەقی پیێوە دیاربوو وا نووسرابوو، ئینجا لەئاست ئاڵۆزیی وقەیرانەکانی سووریا نەبوو، ئەسڵەن هەر باسی ئەوەی تیا نەکرابوو کە واز لە دەسەڵات بێنێت و دەسەڵات بە ئاشتی ڕادەست بکات، ئەڵێ، هەوڵمدا هەر نەوعێک بووە بەبەشار ئەسەد بڵێم، گەورەم گوتارەکە هیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێت، باشترین شت ئەوەیە بەئاشتی دەسەڵات تەسلیم بکەو واز بێنە، بەڵام هیچ کاممان لە دەوروپشتەکە زاتی ئەوەمان نەبوو شتێکی وا پێشنیاز بکەین.
ڕۆژی 8-12-2024، سەعات دوو چارەکی بەرەبەیان بوو، کارمەندێکی کۆشک تەلەفۆنی بۆ کردم وتی ئوستاز، سەید سەرۆک هەڵات.
بەشار ئەسەد، وەزیری بەرگری، سەرۆک ئەرکان، ئەمینداری گشتیسەرۆکایەتی کۆمار، پاسەوانە تایبەتەکەی تا مەتار بردووە لەگەڵ خۆی، ئینجا دڵنیاش نیم لەوەی ماهیر ئەسەد پێشوەخت ئاگای لە هەڵهاتنی بەشاری برای بووە یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندێكی هەورامان بە هاوبەشی باڵەخانەیەك لە تاران دەكڕن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەیەوێت هاوکارێکی ئوسامە بن لادن بە سێ دیل بگۆڕێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان هۆشداری بە هەسەدە دەدات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی دارایی: مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی عێراق مسۆگەرە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان داوای دامەزراندن دەكەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵك؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی زەویی مامۆستایانی زانكۆ و ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان
6 کانوونی دووەم
سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو دەبێتەوە
5 کانوونی دووەم
زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە چارەسەرکردنی ئاسانتر دەکات
5 کانوونی دووەم
مایکرۆسۆفت 80 ملیار دۆلار بۆ ژیریی دەستکرد تەرخان دەکات
4 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن
- ڕاپۆرت
- 5 کانوونی دووەم
سیناریۆکانی بەردەم پرۆسەی ئاشتی کورد لە تورکیا چین؟
- بزنس
- 30 کانوونی یەکەم
ئابووریی عێراق لەمساڵدا بە ڕێژەی 1.4% گەشەی کردووە