فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
- کوردستان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە فایلی خەڵكی سەعات (7:00)ی ئاڤا میدیا لە ڕێككەوتی 7-1-2025ی باس لە كێشە كران ئەوانیش بریتین لە كێشەی ئەو سەربازە كوردانەی سوپای عێراق كە لە پێدانی زەوی بێبەش بوونە، گرفتی قەرەباڵغیی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ و سۆناری ئۆتۆمبێل، كێشەی نووسینگەكانی شۆفێری كە بەپێی بڕیارێك نابێت فەرمانبەر لەو نووسینگانە كار بكات.
خستنەڕوو:
- 27 سەربازی كورد كە لەنێو سوپای عێراقدان و برینداری سەنگەرن گلەییان هەیە و دەڵێن لە پێدانی زەوی پشتگوێ خراوین، ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی بڕیاری وەزارەتی بەرگریی عیراق سەربازە بریندارەکان دەبێت زەوییان پێ بدرێت.
- چەند هاونیشتمانییەک گلەیی دەکەن و دەڵێن، لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێری سۆنار بەناوی (پنتە) قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بووە و هەیە هەفتەیەک چاوەڕێ دەکات تا سەرەی بەر دەکەوێت، کاتێک ئۆتۆمبێلێک ژمارەی لاشەکەی دەسڕێتەوە یان گرفتی بۆ دروست دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەیاننێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گومرگ بۆ ئەوەی بەو ئامێری پنتەیە سکان بکرێت، بەڵام ماوەیەکە قەرەباڵغییەکی زۆر لەو بەڕێوەبەرایەتییە دروست بووە
- بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی قەدەغەکردنی کارکردنی فەرمانبەران لە نووسینگەکانی شۆفێری، نیگەرانیی بەشێک لە فەرمانبەرانی لێ دەكەوێتەوە.
بەدواداچوون:
- بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوی بەشێک لە سەربازە بریندارەکان ڕەوانەی شارەوانیی مووسڵ كردووە بۆ ئەوەی لە سنوورەکە زەوییان پێبدرێت، بەڵام لە پاڵ ناوی سەربازانی کورد، نووسراوە هەرێمی کوردستان كە مەبەست لەمە ئەوەیە كە ئەو سەربازانە دانیشتووی هەرێمی كوردستانن، بەمەش لە پێدانی زەوی بێبەش دەکرێن، لەبەر ئەوەی وەزارەتی بەرگریی عێراق ناتوانێت لە هەرێمی كوردستان زەوی دابەش بکات.
- ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ گرفتەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ كرد و لەمبارەیەوە سەید بورهان عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری گومرگی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: چەند هۆکارێک وای کرد ئەو قەرەباڵغییە دروست ببێت، یەکەم؛ ئەو ئامێرەی پرۆسەکەی پێ ئەنجام دەدرێت دوو هەفتە بوو لەکار کەوتبوو، ناچار بەشێوەی خواستن لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی دهۆک ئامێرێکمان هێنایە گومرگی هەولێر، هەر بۆ ئەوەی كار ڕانەوەستێ، هۆکارێکی دیکەی ئەو قەرەباڵغیە، نزیکبوونەوەی پشووی سەری ساڵ بوو، هاوکات ئەوەش ڕۆڵی هەیە، ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی شارەکانی عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەمووی لە یەک ماوە چووەتە بەڕێوەبەرایەتییەكە.
- قەیس، خاوەنی یەكێکە لە نووسینگەکانی شۆفێرییە و مامۆستایە، بەشێک لە کارمەندەکانیشی مامۆستایە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەی کارکردنی فەرمانبەری لە نووسینگەکان فێربوونی داوە، ئەی چارەنووسی ئێمە چی لێ دێت؟.
چارەسەر:
- مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە سێ ڕۆژی داهاتوودا نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەکەین، تاوەکو بزانین بۆچی لە پاڵ ناوی ئەو سەربازە کوردانە، ئاماژە بە هەرێمی کوردستان کراوە، چونکە لەنێو لیستەکەدا کە نێردراوەتە مووسڵ، جگە لە دانیشتووانی هەریمی کوردستان، سەربازی تێدایە کە دانیشتووی دیوانییە و زەویشی پێ دەدرێت.
- بەڕێوەبەری گومرگی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو ئامێرەی کە تێکچووە لە ئێران کڕدراوە، دوو مانگ پێش ئێستا ناردمان بۆ ئێران تا بۆمان چاك بكەنەوە، بەڵام دوو مانگی نەبرد تێکچوو، داوامان کرد ئەندازیارە ئێرانیەکە بێت بۆ چاککردنەوەی، بەڵام دەڵێت نایەم و ئامێرەکەم بۆ بنێرن.
- د. هێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر فەرمانبەرێک پێش دەرچوونی ڕێنمایی ژمارە 12ی ساڵی 2024 لە نووسینگەکانی شۆفێری وەک ڕاهێنەر و فەرمانبەر کاری کردبێت، دەتوانێت بەردەوام بێت.
ئەنجام:
- لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی نووسراوەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە، ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق، دەچێتە دادگای فیدڕاڵی و سکاڵا لەسەر وەزارەتی بەرگری تۆمار دەکات.
- سەید بورهان سەید عەبدولکەریم لەڕێگەی ئاڤاوە دڵنیایی دەدات گرفتەکە چارەسەر کراوە و وردە وردە ئەو قەرەباڵغیەش نامێنێت و وەک پێشوو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
- ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە ئەنجامی گلەیی نووسینگەكانی شۆفێری ڕووندەكەنەوە:-
1-ئەو فەرمانبەرانەی پێش دەرچوونی ڕێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ، وەک ڕاهێنەر، یان مامۆستا کاریان لە نووسینگەکانی شۆفێری کردووە، بەو مەرجەی لە مانگێک دا زیاتر لە 100 کاتژمێر کار نەکات و دوای دەوامی خۆی بێت، ڕێگەمان پێداون بەردەوام بن.
2-دەبێت ڕەزامەندی فەرمانگەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ببات.
3-فەرمانبەرەکە دەبێت تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 63 ساڵ بێت، ئەگەر تەمەنی لەسەروی تەمەنی خانەنشینی بێت، دەبێت ڕاپۆرتی پزیشکی هەبێت بۆ ئەوەی بیسەلـمێنێت بۆ ئەو کارە گونجاوە.
4-هەر کەسێک بە شێوەی یاسایی لە هەرێمی کوردستان بژی و ئیقامەی فەرمی هەبێت، پێش دەرچوونی ڕێنماییەکە لە نووسینگەی شۆفێری کاری کردبێت، ڕێگەی پێ دەدرێت بەردەوام بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی مانگی 12 دەدات
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەیەکی خێرا لە نێوان سێ سەرۆکایەتیی عێراق بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فایلی خەڵك؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی زەویی مامۆستایانی زانكۆ و ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان
6 کانوونی دووەم
بەشێکی دیکە لە چیرۆکەکانی هەڵاتنی بەسار ئەسەد لە سووریا ئاشکرا دەبن
6 کانوونی دووەم
سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو دەبێتەوە
5 کانوونی دووەم
زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە چارەسەرکردنی ئاسانتر دەکات
5 کانوونی دووەم
مایکرۆسۆفت 80 ملیار دۆلار بۆ ژیریی دەستکرد تەرخان دەکات
4 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرش دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی سیڤیل
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سوپای ئازاد و هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە