زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە چارەسەرکردنی ئاسانتر دەکات
- تەندروستی
- 5 کانوونی دووەم

نەخۆشێک کە تووشی ئازاری گەدە بووە، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
شێرپەنجەی گەدە بە یەکێکە لە باوترین و کوشندەترین جۆرەکانی شێرپەنجە دیاریکراوە، بەڵام پزیشکەکان هیوا دەبەخشن بە تووشبووان و باس لەوەدەکەن، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ڕێگا بە زوو چاکبوونەوە لەو نەخۆشییە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە هەرگیز ڕەچاوی تەمەن ناکات و مرۆڤ لە هەر قۆناغێکدا بێت ئەگەری تووشبوونی هەیە بە یەکێک لە جۆرەکانی ئەو نەخۆشییە و لەناویاندا شێرپەنجەی گەدە کە بە یەکێک لە خراپترین جۆرەکانی ئەو نەخۆشییە هەژمار کراوە، کە جەستەی مرۆڤ تووشی داهێزان و لاوازبوونی خێرا دەکات.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ئەو جۆرە شێرپەنجەیە لە بەشێک لە قۆناغەکانی چارەسەردا کەمترین ئاستی سەرکەوتن تۆمار دەکات، بەڵام باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیە.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد سلێمانۆڤ، پسپۆر لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەڵێت، '' لەوانەیە نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە تا ماوەیەکی زۆر دەرنەکەون، بەڵام کاتێک نەخۆشییەکە لە قۆناغەکانی سەرەتایدا دەستنیشانکرا، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، چونکە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ڕێگاکانی چارەسەر خێراتر دەکات''.
پێدراوە ڕاستەکان: پزیشکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە تیشک دەخەنە سەر قۆناغەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە بۆ نموونە: -
- لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە، ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بە ڕێگەیەکی باش دادەنرێت.
- لە قۆناغەکانی سێیەم و چوارەمدا، وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی بە باش دادەنرێت.
- لەهەمووی گرنگتر ڕەچاوکردنی ڕێنماییە پزیشکییەکانە لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی پزیشک لە هەر گۆڕانکارییەکی جەستەییدا.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە تۆمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەنیازە 40 ملیار دۆلار لە بودجەی وەزارەتی تەندروستی کەم بکاتەوە