ترەمپ بەنیازە 40 ملیار دۆلار لە بودجەی وەزارەتی تەندروستی کەم بکاتەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ بەنیازە 40 ملیار دۆلار لە بودجەی وەزارەتی تەندروستی کەم بکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

واشنتن پۆستی ئەمریکی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی فەرمی لە ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاندووە، ترەمپ بە نیازە 40 ملیار دۆلار لە بودجەی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەی کەم بکاتەوە.

وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، لە چوارچێوەی پلانی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکانی حکومەت دۆناڵد ترەمپ چەند بڕیارێکی دەرکردووە بەمەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و گەڕانەوەی پارە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بودجەی گشتی وەزارەتی تەندروستی نزیکەی 1.8 تریلیۆن دۆلارە، پێشنیاز کراوە بڕی 40 ملیار دۆلار لەبودجەی ئەو وەزارەتە کەمبکرێتەوە.

باکگراوند: لە مانگی ئادار، ئیدارەی ترەمپ دەستی بە داڕشتنەوەی بەشەکانی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان کرد، یەک لەسەر سێی  کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوورخستەوەکە کارمەندانی چەند بەش و دەزگایەکی ژێر چاودێری وەزارەتی گرتەوە، لەوانە ئەو بەشانەی بەرپرسیارن لە وەڵامدانەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کە بوون بە پەتا و مۆڵەتدان بە دەرمانی نوێ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: