ئەمریکا دەیەوێت هاوکارێکی ئوسامە بن لادن بە سێ دیل بگۆڕێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت ئاڵوگۆڕی سێ دیلی ئەمریکا بە دیلێکی تاڵیبان بکات و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکانی لەگەڵ تاڵیبان دەستپێدەکاتەوە.


وێنە گەورەکە:  ئیدارەی بایدن دانوستانەکانی لەگەڵ تاڵیبان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی سێ دیلی ئەمریکا کە لە ئەفغانستان زیندانی کراون بەرامبەر ئازادکردنی یەکێک لە هاوکارەکانی ئوسامە بن لادن کە ئێستا لە زیندانی گوانتانامۆیە دەستپێکردووە.
 
زانیاری زیاتر: حکومەتی ئەمریکا لە مانگی 7ی 2024 دەیەوێت بە مەبەستی ئازادکردنی هاووڵاتییە ئەمریکییەکان لەگەڵ تاڵیبان بگاتە ڕێککەوتن کە لەساڵی 2022ەوە لە ئەفغانستان دەستگیرکراون، لەبەرامبەریشدا تاڵیبان داوای ئازادکردنی محەممەد رەحیم ئەلئەفغانی کردووە کە یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی قاعیدە.

 

باکگراوەند: پرسی ئازادکردنی هاووڵاتیانی ئەمریکی لەسەرانسەری جیهان کاری لە پێشینەی ئیدارەی بایدنە و هاوکات بریان هوگز وتەبێژی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاش جەختی لەوەکردوەتەوە، سەرۆک ترەمپ پابەندە بە ئازادکردنی تەواوی ئەو هاووڵاتیانەی ئەمریکا کە لەدەرەوەی ئەمریکا بەبێ تاوان دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ