دۆناڵد ترەمپ: پشکنینی تەندروستیم ئەنجامدا و دڵێکی زۆر باشم هەیە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پشنینی ساڵانەی تەندروستیی ئەنجام دا و دواتر بە ڕۆژنامەنووسانی گوت، "تەندروستییەکی زۆر باش و دڵێکی باشم هەیە."
چیرۆکی سەرەکی: پشکنینەکە لە نەخۆشخانەی 'واڵتەر ڕید' کرا و ئەمە یەکەمین پشکنینی تەندروستیی دۆناڵد ترەمپە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا. دوای پشکنینەکان ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی گوت "هەرچی پشکنینێک ئێوە بیرتان بۆی بچێت بۆم کراوە."
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پشکنینەکان کاتێکی زۆریان پێچووە، بەلا هەموو شت باش بووە". ئەو گوتیشی "تەندرووستییەکی زۆر باشم هەیە، دڵێکی باش، دەروونێکی باشم هەیە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لەم پشکنینانەدا، پشکنینی ئاگایی و هۆشیاری بۆ ترەمپ کراوە و بەگوتەی خۆی وەڵامی "هەموو پرسیارەکانی ڕاست بوون".
لەلایەکی دیکە: چاوەڕێ دەکرێت سبەی، یەکشەممە، ڕاپۆرتی ئەنجامی پشکنینەکان بڵاو بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ئەرێنی بوون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانییەوە لایەنێکی حەشدی شەعبی پێكهێنانی لیستێک ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەسڕە بەهەشتی کاسبکارە ئێرانییەکان و جەهەننەمی عێراقییەکان
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ فیلم کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پاڵم دۆر دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری تەندروستی ئەمریکا: تا پێنج مانگی دیکە هۆکاری تووشبوون بە ئۆتیزم ئاشکرا دەکەین
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
11 نیسان
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان