تەندروستیی هەولێر ناوی زیاتر لە هەزار سوودمەندبووی وەرگرتنی زەوی بڵاودەكاتەوە

شەیری بکە لە:
تەندروستیی هەولێر ناوی زیاتر لە هەزار سوودمەندبووی وەرگرتنی زەوی بڵاودەكاتەوە

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر ناوی سەرجەم ئەو پزیشك و كارمەندانە بڵاودەكاتەوە كە سەر بە میلاكی تەندروستیی هەولێرن و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.

چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی بەردەوامی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەمانبەراندا، ئاڤا لیستی ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر کە زەوییان پێدەدرێت ئاشکرا دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی لیستی هاوپێچكراو كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوكراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی كە مەرجە یاساییەكانیان هەبووە و پێشتر زەوییان وەرنەگرتووە، دوای كۆكردنەوەی خاڵی پێویست بە لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت، دۆخی خێزانی، ژمارەی منداڵ، سەرەنجام هەزار و 606 كارمەند كە لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێرن، فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە.

باکگراوند: دوای بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، ڕێكارەكانی كۆكردنەوەی زانیاریی و بەداتاكردنی زانیاریی فەرمانبەران بەمەبەستی سوودمەندبوون لە دابەشكردنی زەوی لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا نەبەستراوەكان بە وەزارەتەكان دەستی پێكرد و تائێستا دەیان هەزار فەرمانبەر فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە و پرۆسەكەش بەردەوامە.

بۆ دۆزینەوەی ناوەكان كلیك لەو بەستەرە بكە.

شەیری بکە لە: