ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ: ئەگەر کێشەت لەگەڵ ئەردۆغان هەیە دەبێت چارەسەری بکەیت

شەیری بکە لە:
ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ: ئەگەر کێشەت لەگەڵ ئەردۆغان هەیە دەبێت چارەسەری بکەیت

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ

ئاڤا نیوز

 

لە میانەی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لێکرد کێشەکانی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا چارەسەر بکات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 7-4-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بۆ دووەم جار دوای دەستبەکاربوونی پێشوازی لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و  کۆبوونەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو کۆبوونەوەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لە پەیوەندی خۆی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد و داوای نەتانیاهۆ کرد کێشەکانی لەگەڵی چارەسەر بکات و بە عەقڵانیی مامەڵە بکەن.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ،  سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکی زۆرباشم لەگەڵ پیاوێک  هەیەبەناوی ئەردۆغان، خۆشم دەوێت و  ئەویش منی خۆشدەوێت، ئەوەش میدیاکان توڕە دەکات".
گوتیشی، ئیسرائیلییەکان هەر کێشەیەکیان لەگەڵ تورکیا هەبێت دەبێت بە عەقڵانی چارەسەر بکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، نامانەوێت سووریا لەلایەن هیچ لایەنێکەوە بەکاربهێنرێت بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل بە تورکیاشەوە، پەیوەندییە پتەوەکەی ئەنقەرە و واشنتن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە کێشەیەک.

 

زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل نیگەرانە لە بەرەوپێشوەچوونەکانی تورکیا و بڕیاری دامەزراندنی دوو بنکەی سەربازی لە سووریا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ