مێتا 90 هەزار بڵاوکراوە لە فەیسبووک و ئینیستاگرام لەسەر داوای ئیسرائیل دەسڕێتەوە
- جیهان
- 12 نیسان

لۆگۆی کۆمپانیای مێتا
ئاڤا نیوز
ماڵپەری 'درۆپ سایت' بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی کۆمپانیای مێتا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بەردەوام داوا لە مێتا دەکات بڵاوکراوەکانی دژ بە "بەرژەوندییەکانی ئەوان" بسڕێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەری 'درۆپ سایت' لە زاری چەند سەرچاوەیەکی کۆمپانیای مێتا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل داوای لەو کۆمپانیایە کردووە بڵاوکراوەکانی لایەنگرانی فەڵەستین دژی بەرژەوەندییەکانی [ ئیسرائیل] لە فەیسبووک و ئینستاگرام بسڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵپەرەکە ئەوەشی ئاشکرا کراوە، کۆمپانیای مێتا لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕەزامەندی %94 داواکارییەکانی تەلئەڤیڤی داوەتەوە و زیاتر لە 90 هەزار بڵاوکراوەی سڕیوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئیسرائیل بەبیانووی هاندانی "تیرۆر و توندوتیژی" دژی وڵاتەکەی لەلایەن فەڵەستین و هەندێک وڵاتی دیکەی ئیسلامی، داوای کردووە بڵاوکراوەکان لە فەیسبووک و ئینستاگرام بسڕێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتە نوێیەکەی (DropSite) دوای چەند ڕۆژێک دێت لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Grayzone) ئەمریکی کە ئاشکرایکردووە زیاتر لە 100 کارمەند و سەربازی پێشووی ئیسرائیل لە کۆمپانیای Meta کاردەکەن، هاوکات ڕاپۆرتەکان ئاشکرای دەکەن بوونی کارمەندی ئیسرائیلی لە ناو کۆمپانیا تەکنەلۆژیا گەورەکانی وەک، گووگڵ ئاماژەیە بۆ باڵادەستی لایەنگریی ئیسرائیل لەناو حکومەتی ئەمریکادا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ساڵانێکە کۆمپانیای مێتا بە لایەنگری بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار دەکرێت و هەژماری لایەنگرانی فەلەستینی دادەخات و بڵاوکراوە و وێنەکانی دژی بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل دەسڕێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: باسکردنی توانا سەربازییەکانمان هێڵی سوورە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆی وردەکاری پۆستەکانی کابینەی دەیەم دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا: بۆماوەی شەش مانگ باج لەسەر بەرهەمی ئەمریکا لادەبەین
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چین، ئەمریکا بە دزینی زانیارییە نهێنییە ئابووریەکان تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکراینا ئاسان نییە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هاوکاری دارایی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دۆخی سوودانییەکان لە کەمپێکی پەنابەران لە چاد
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پووتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراینا