نەتانیاهۆ: فشارە سەربازییەکانمان بۆ سەر حەماس زیاد دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە جلی سەربازییەوە لە باکووری غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی کرد لە باکووری غەززە و جەخت لە بەردەوامی شەڕ دەکاتەوە تاوەکو هەموو بارمتەکان ئازاد دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جموجۆڵی سەربازی ناوچەکە، دوێنێ سێشەممە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە جلی سەربازییەوە سەردانی باکووری غەززەی کرد، و جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە بزووتنەوەی حەماس کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند" نەتانیاهۆ، بەیاوەری یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەردانی باکووری کەرتی غەززەی کردووە، هاوکات، بڕیارمان داوە هەموو بارمتەکان ڕزگاربکەین و گورزی زیاتر لە حەماس بدەین''.
لە لایەکی دیکەوە: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، هەرکات حەماس ڕەتیکردەوە بارمتەکان ئازاد بکات، ئیسرائیل هێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل دوایین پێشنیازی خۆی بۆ هەردوو وڵاتی نێوەندگیری دانوستاندنەکان، میسر و قەتەر ئاشکراکردووە، داوای ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی 45 ڕۆژ کردووە لە بەرامبەردا حەماس 11 بارمتە ئازاد بکات، هاوکات ئیسرائیل داوای کردووە، حەماس چەک دابنێت، حەماسیش ڕایگەیاندووە لە ماوەیەکی نزیک وەڵامی پێشنیازەکە دەدەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سبەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: کار بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەکەین
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
حەكیم: پشتیووانیی لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: باسکردنی توانا سەربازییەکانمان هێڵی سوورە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع بۆ یەکەمجار سەردانی قەتەر دەکات