سوودانی: دەبێت حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێت

شەیری بکە لە:
سوودانی: دەبێت حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی ڕاگەیاند، حەشدی شەعبی بەشێکی سەرەکییە لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە و پێویستە بە یاسا ڕێکبخرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: نۆیەمین دیداری سلێمانی بە بەشداریی زیاتر لە 700 بەرپرسی ناوخۆیی و جیهانی لە نێویاندا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستیپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین پانێڵ لەخۆدەگرێت.

لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارەکە پانێلێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "دەبێت حەشدی شەعبی بەیاسا ڕێکبخرێتەوە و لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێت."

ئەمەش بزانە: حەشدی شەعبی، ڕێکخراوێکی چەکداری عێراقییە کە دەوڵەتی عێراقی پاڵپشتی دەکات. لە دەیان کوتلەی چەکداری جیاواز پێکھاتووە کە زیاتر لە 100 هەزار چەکدار لەخۆدەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: