مەسرور بارزانی و سوودانی جەخت لە چارەسەرکردنی کیشەکان بە پێی دەستوور دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی و سوودانی جەخت لە چارەسەرکردنی کیشەکان بە پێی دەستوور دەکەنەوە

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ شەممە 12ـی نیسانی 2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، لە کۆبوونەوەکە جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە پێی دەستوور، دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان، پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان کردەوە.

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە بارودۆخی گشتیی ناوچەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق، چارەسەرکردنی هەر کێشە و ناکۆکییەک لە ڕێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆ . 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ