لە ئەمریکا یەکەم حاڵەتی مردن بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرا

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا یەکەم حاڵەتی مردن بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرا

تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی ئەنفۆنزای باڵندەوە لە ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی لویزیانا لە ئەمریکا بڵاویانکردەوە، یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە تۆمار کراوە کە نەخۆشەکە کەسێکی بەساڵاچوو بووە و چەند نەخۆشییەکی دیکەی هەبووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: کەسی تووشبوو نەخۆشێکی تەمەنی 65 ساڵ بووە، سەردانی نەخۆشخانەی کردووە بەهۆی کێشەی تەنگەنەفەسیوە، دواتر دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بووە، بەمەش لەمساڵدا یەکەم حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە ئەمریکا تۆمار کرا.

 

زانیاریی زیاتر: لیژنەی پزیشکی دوای گەڕان و پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە ڤایرۆسەکە بۆ هیچ کەسێکی دیکە نەگوازراوەتەوە، ئەو کەسەی کە توش بووە بەرکەوتنی لەگەڵ باڵندەی کێوی و ماڵی هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ