زیاتر لە دوو هەزار پزیشکی ددان لەڕێگەی ئاڤاوە داوای دامەزراندن دەکەن

شەیری بکە لە:

وێنەی پزیشکێکی ددان و نەخۆشێک و کارمەندێک - گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەکی زۆری دەرچووانی بەشی پزیشکی ددان کە تا ئێستا دانەمەزراون، داوا دەکەن ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات و سکاڵاکەیان بگات بە وەزارەتی تەندروستی.

 

وێنە گەورەکە: نزیکەی دوو هەزار و 200 دەرچووی ددان کە تا ئێستا دانەمەزراون، لەڕێگەی ئاڤاوە سکاڵای خۆیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرز دەکەنەوە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی دەکەن بەدەم داواکارییەکانیان بچن.

 

لێدوانە فەرمییەکان:

  • د.نیاز توتمەیی، یەکێک لە نوێنەری پزیشکانی ددان بە ئاڤای ڕاگەیاند:

- لە ساڵی 2017 کۆتا وەجبەی پزیشکی ددان دامەزران، ئەوانیش هی ساڵانی 2014 و 2015 بوون. نۆ خولی دەرچوونمان هەیە هێشتا دانەمەزراوە.

- بەپێی یاسای خاوەن پیشە پزیشکییەکانی ساڵی 2000 لە عێراق کە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت، هیچ مافێکمان نییە وەکو خوێندنی بۆرد و ئیمتیازاتی دیکە، چونکە دانەمەزراوین.

- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان پێمان دەڵێت: وەرن بەخۆبەخشی سێ ساڵ خزمەت بکەن، دواتر ماف و ئیمتیازەکانتان وەردەگرن. بەڵام ئێمە ڕەتیدەکەینەوە.

- هەموو ساڵێک ژمارەی بەشی ددان لە زانکۆ ئەهلییەکان زیاد دەکات، ئەمە بێ پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵایە و لەگەڵ هیچ ستانداردێک یەک ناگرێتەوە.

- لە کەنەدا کە ژمارەی دانیشتوانی 40 ملیۆن کەسە 10 کۆلیژیان، بەشی پزیشکی ددانی هەیە، بەڵام هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن کەسە 11 کۆلیژ، بەشی پزیشکی ددانی هەیە ئەمە دوورە لە هەموو ستانداردێکی جیهانی.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەندیکای دەرمانسازان سەبارەت بە کێشەی دووەمی ئەو دکتۆرانە هاتووەتە سەر خەت و دەڵێن؛ "ئێمە سکاڵا تۆمار دەکەین و هەر ئاوا دانانیشین".

 

  • د.شاخەوان قادر، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ددان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ لە دادگەی کارگێڕیی سکاڵا لەسەر ئەنجومەنی خوێندنی باڵا تۆمار دەکەین، چۆن دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێگە بدات ئەو هەموو بەشە لە زانکۆ ئەهلییەکان بکرێتەوە.


- ستانداردی جیهانی ئەوەیە هەر 1700 کەس دکتۆرێکی ددانی بەرکەوێت، ئاوا بڕوات لە هەرێمی کوردستان 300 بۆ 400 کەسێک دکتۆرێکی ددانی بەردەکەوێت. لە کاتێکدا وەزارەتی تەندروستی داشیان نامەزرێت.

 

  • دوای ئەوەی ئاڤا سکاڵای ئەو پزیشکانەی گەیاندە وەزارەتی تەندروستی. د.سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی:

- لە ڕابردوو وەزارەت چەندین هەوڵیدا بۆ دامەزراندنی ئەو دکتۆرانە، بەڵام نەتوانرا دابمەزرێن بەهۆی گرفتی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

- تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ دامەزراندنی ئەو دکتۆرانە، بەڵام سبەی یەکشەممە کە دەوام دەستیپێکردەوە بێگومان وەزارەت هەوڵەکانی خۆی دەستپێدەکاتەوە بۆ دامەزراندنی ئەو دکتۆرانە و وەڵاممان بۆیان دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ