کەشوهەوای بەغدا دەگاتە بەرزترین ئاستی پیسبوون

شەیری بکە لە:
کەشوهەوای بەغدا دەگاتە بەرزترین ئاستی پیسبوون

دیمەنی شاری بەغدا لە ئاسمانەوە گیراوە

ئاڤا نیوز

 

کەشوهەوای بەغدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی پیسبوون، حکومەتیش هیچ چارەسەرێکی بۆ دۆخەکە نییە.
  

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی پێوەری ستانداردی جیهانی بۆ پیسبوونی کەشوهەوا، بەغدای پایتەخت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا گەیشتە بەرزترین ئاستی پیسبوون، بەمەش لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی جیهانیدا لە ڕێژەی پیسبوون هات.

 

لێدوانی فەرمی: سدیق عەتیە، پسپۆڕ لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند: هۆکاری پیسبوونی  کەشوهەوای بەغدا لە زیادبوونی ڕێژەی گازی دووەم ئۆکسیدی گۆگرد، یەکەم و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، سووتاندنی خاشاک و پاشماوەی کارگەکان چڕبووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمبوونەوەی خێرایی با بۆ نزمترین ئاست و کەمی ڕێژەی باران بارینیش بووەتەوە هۆی زیادبوونی پێوەرەکانی پیسبوون لە کەشو هەوای بەغدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ