ماتیۆ میلەر لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئاڤا: لەگەڵ تورکیا لەسەر خەتین
- کوردستان
- 7 کانوونی دووەم

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی بۆ ئاڤا میدیا ڕایدەگەیەنێت، لەنزیکەوە چاودێری دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین و لەگەڵ تورکیا و لایەنەکانی دیکەش لەسەر خەتین بۆ کەمکردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزییەکان.
وێنە گەورەکە: هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و تورکیاش بەردەوام هەڕەشە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات. ئەمریکاش لەوبارەیەوە لەسەر خەتە و داوا دەکات هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان دان بەخۆیان بگرن و گرژییەکان کەمبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین، داوا لە هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان دەکەین گرژییەکان کەمبکەنەوە.
- ئەرکی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە لە ناوچەکەدا کاریگەرییان هەیە، لەنێویاندا تورکیا، پێویستە کار بکەن بۆ سەقامگیری و خۆبەدوورگرتن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.
- سەرنجمان لەسەر پێشخستنی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرە بە سەرکردایەتی سوورییەکان، ئەرکی ئەمریکا نییە هەڵیبژێرێت کێ و چ لایەنێک لەسەر مێزی گفتوگۆکان بێت، چونکە ئەو پڕۆسەیە دەبێ سوورییەکان خاوەنیبن، بەڵام سووریا وڵاتێکی هەمەچەشنە، دەرکردنی ژنان و لایەنە گرنگەکانی دیکە لە گفتوگۆکان، مەترسی ناسەقامگیری زیاتر دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ لەبارەی عێراق، ماتۆمیلەر بە ئاڤای گوت: بە ڕاشکاوی داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە گرووپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ئیزمیر 13 ئەندامی داعش دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دیمەشق دوو سەرکردەی فەلەستین دەستگیر دەکرێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاژنی نەرویج دۆخی تەندروستی تێکدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوی مەراسۆنێک لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە 25%ی کارەکانی تەواو بووە