تەندروستیی هەولێر: 414 منداڵ لە دوایین هەفتەی 2024 لەدایکبوون

شەیری بکە لە:
تەندروستیی هەولێر: 414 منداڵ لە دوایین هەفتەی 2024 لەدایکبوون

پەرستارێکی نەخۆشخانەی منداڵبوونی بەدیار منداڵێکی تازە لەدایکبووەوە

ئاڤا نیوز 

 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئاماری دوایین هەفتەی ساڵی 2024ی بڵاوكردەوە كە پشووی فەرمی بوو کە تیایدا ڕایگەیاند، لەوماوەیەدا 414 منداڵ لەدایکبوون. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویكردەوە: لە 25-12-2024 تاوەکو 1-1-2025، (16,100) نەخۆش سەردانى نەخۆشخانە گشتییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریان کردووە، (225) نەشتەرگەریى گەورە و (533) نەشتەرگەریی بچووک ئەنجام دراون.

 

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر  لە دوایین هەفتەی ساڵی ڕابردوو، (865) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونیان کردووە و (414) منداڵ لەدایکبوون، هاوكات (1,269) نەخۆش لە نەخۆشخانەی نانەکەلی و سەنتەری ئاوات چارەسەریان وەرگرتووە و (4٫221) هاووڵاتیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی سەنتەری دڵیان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ