زیاتر لە 325 هەزار فۆڕمی دابەشکردنی زەوی پەسەند کراون

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 325 هەزار فۆڕمی دابەشکردنی زەوی پەسەند کراون

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

پرۆسەی وردبینی لە فۆڕمی دابەشکردنی زەوی گەیشتووتە قۆناغی پێنجەم و لەسێ قۆناغدا ڕەزامەندی ژمارەیەک فەرمانبەر و خانەنشین لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی زەوی وەرگرن، کە سەرووی 325 هەزار کەسن.

وێنە گەورەکە: لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن، لە ماوەی ڕابردوو سەرجەم وەزارەتەکانی لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانیان فۆرمی فەرمانبەرانیان ئاراستەکردووە بۆ ئەوەی زەوییان پێبدرێت، دوای وردبینی لە وەزارەتی شارەوانی ناوەکان گەڕێنراونەتەوە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

لێدوانی فەرمی: مەروان عەبدولـلەتیف، سەرۆکی لیژنەی وردبینی دابەشکردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی بەئاڤای گوت، "وردبینی لە فۆڕمەکان گەیشتووەتە قۆناغی پێنجەم و 39 هەزار و 922 فۆڕم لە ئەنجوومەنی وەزیرانن بۆ ڕەزامەندی کە هی قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی زەوین و زۆرینەی پێشمەرگە و خانەنشینن."

ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا 325 هەزار و 853 فۆڕم پەسەندکراون و گەڕێنراونەتەوە شارەوانییەکان، دوای تەواوبوونی سەرجەم فۆرمەکان دەست بە دابەشکردنیان بەسەر سوودمەندبووان دەکرێت.

 

شەیری بکە لە: