لە هەڵەبجە کۆگایەک داخرا کە بڕێکی زۆر خواردەمەنی نا تەندروستی تێدا هەڵگیرابوو

شەیری بکە لە:
لە هەڵەبجە کۆگایەک داخرا کە بڕێکی زۆر خواردەمەنی نا تەندروستی تێدا هەڵگیرابوو

دیمەنی خواردەمەنییە دەستبەسەرگیراوەکان

ئاڤا نیوز

لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە دەستیان گرت بەسەر بڕێکی زۆر خواردەمەنی وەکو زەیتوون و سیر و خەیارشۆر کە لە کۆگایەکی نایاسایی هەڵگیرا بوو.

لێدوانی فەرمی: فەلاح نامیق، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە میانەی بەدواداچوونی لیژنەکانمان کۆگایەکیان داخست، دوای پشکنین دەرکەوت بڕێکی زۆر زەیتوون و سیر و خەیارشۆری تێدا هەڵگیراوە دوور لە مەرجە تەندروستییەکان.

زانیاریی زیاتر: بڕی ئەو خواردەمەنییانەی دەستیان بەسەر داگیرا 800 کیلۆ بوو، دوای دەستبەسەرداگرتنی لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە لەناو بران و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی گیراوەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: