مایکرۆسۆفت 80 ملیار دۆلار بۆ ژیریی دەستکرد تەرخان دەکات

شەیری بکە لە:
مایکرۆسۆفت 80 ملیار دۆلار بۆ ژیریی دەستکرد تەرخان دەکات

بارەگای کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

ئاڤا نیوز


براد سمس، سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، لە ساڵی دارایی داهاتوودا کۆمپانیاکە نزیکەی 80 ملیار دۆلار بۆ بابەتی ژیریی دەستکرد تەرخان دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: براد سمس ڕایگەیاند، ژیریی دەستکرد هەموو لایەنە جیاوازەکانی ژیان دەگۆڕێت و پێویستە ئەمریکا لە بواری تەکنۆلۆژیادا سەرکردایەتیی جیهان بکات.

 

لەلایەکی دیکە: سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کۆنگرێسی ئەو وڵاتە کرد پاڵپشتییەکانیان بۆ داهێنانەکانی پەیوەست بە ژیریی دەستکرد زیاتر بکەن و پارەی زیاتر بۆ تویژینەوە لە زانکۆکان و دامەزراوەی نیشتیمانیی زانست تەرخان بکەن.

 

زانیاریی زیاتر: "لە زۆر ڕووەوە، ژیریی دەستکرد وزەی سەردەمی ئێمەیە؛ لە چوار ساڵی داهاتووشدا دەتوانێت بنەماکانی سەرکەوتنی ئابووریی ئەمریکا بۆ چارەکە سەدەی داهاتوو بونیات بنێت." سمس وا دەڵێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ