سوودانی ئیمزای لەسەر مینحە 100 هەزارییەکەی خانەنشینانی کوردستان نەکردووە

شەیری بکە لە:
سوودانی ئیمزای لەسەر مینحە 100 هەزارییەکەی خانەنشینانی کوردستان نەکردووە

ئاڤا نیوز

لەبارەی ئەو مینحە 100 هەزارییەی خانەنشینان کە بڕدرا بوو، ماوەی چەند مانگێکە سوودانی ئیمزای لەسەر گەڕانەوەی ئەو مینحەیە بۆ خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆ خانەنشینانی کوردستان ئیمزای نەکردووە. ڕەنگە لەم مانگەدا بۆ خانەنشینانی کوردستانیش ئیمزا بکات.


وێنە گەورەکە: ماوەی سێ مانگە مینحە 100 هەزارییەکەی خانەنشینانی عێراقی ڕاگیراوە. ئەمە هاوکارییەک بوو بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدرا بە هەموو خانەنشینانی عێراق و کوردستان کە دەبێت ساڵانە سەرۆکوەزیران ئیمزای بکاتەوە و تازەی بکاتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی بۆ سوودانی کرد و داوای لێکرد مینحە 100 هەزارییەکە بۆ خانەنشینانی عێراق دەستپێبکاتەوە، ئەوە بوو سەرۆکوەزیران ئیمزای کرد و ئەوە چەند مانگێکە خانەنشینانی عێراق وەریدەگرن.

- بۆ خانەنشینانی کوردستان، لەمانگی دوەوە نووسراو بۆ سوودانی کراوە و لەسەر مێزەکەیەتی کەچی تا ئێستا ئیمزای نەکردووە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گشتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "چاوەڕوانین ئەم مانگە وەڵامی نووسراوی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق لە مووچەی مانگەکانی داهاتوو ئەو 100 هەزار دینارە بداتەوە بە خانەنشینان".

ئەمەش بزانە: ١٠٠ هەزارەکە دەدرێت بەو خانەنشینانەی کە مووچەی مانگانەیان لەیەک ملیۆن دینار کەمترە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ