
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری سەپاندنی باجی گومرکی بۆسەر 75 وڵات بۆ ماوەی 90 ڕۆژ ڕادەگرێت و ڕێژەی باجی گومرکی بۆسەر چین زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی جەنگی بازرگانی دژ بە دەوڵەتانی جیهان و وەڵامدانەوەی بەشێک لەو دەوڵەتانەی لە لیستەکەی سەرۆکی ئەمریکادا ناویان هاتبوو، ئەمڕۆ بە بڕیارێکی نوێی و چاوەڕوان نەکراو جیهانی تووشی شۆک کرد، لە نوێترین بڕیاریدا سەپاندنی باجی گومرکی بۆسەر 75 وڵات بۆ ماوەی 90 ڕۆژ ڕاگرت و ڕێژەی باجی گومرکی بۆسەر چین بۆ 125% زیاد کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی سۆشیال تروس دوو بڕیاری نوێی سەبارەت بە باجە گومرگییەکان بۆ سەر وڵاتان ڕاگەیاند و لە سەر بنەمای داواکاری 75 وڵات بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتی بازرگانی ئەمریکا، بڕیاریداوە بۆ ماوەی 90 ڕۆژ بڕیارەکە ڕابگرێت و ڕایگەیاند: ئەو وڵاتانە هیچ وەڵامێکی تۆڵەسێنەرەوەیان بۆ بڕیارەکەی ئەمریکا نەبووە و داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ گفتووگۆکردن لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکان.
- ترەمپ لە درێژەی بڵاوکراوەکەیدا ڕایگەیاندووە: وەڵام و مامەڵەی چین بووە هۆی زیانگەیاندن بە بازاڕی جیهان، بۆیە ڕێژەی باجی گومرکی بۆ سەر چین بۆ 125% بەرزدەکەمەوە و بڕیارەکەش ڕاستەوخۆ جێبەجێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
وەزیری نەوتی ئێران بەسەردانێک گەیشتە عێراق
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بانگهێشتی ترەمپ بۆ وڵاتەکەی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندی لبانە بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەسڕە بەهەشتی کاسبکارە ئێرانییەکان و جەهەننەمی عێراقییەکان
12 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بانگهێشتی ترەمپ بۆ وڵاتەکەی دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەوانەیە بەزووترین کات بڕیار لەسەر ئێران بدەم
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: ئەگەر ئێران دانوستان نەکات بە توندی لێیدەدەین
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا 32 کەس کوژران
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ترەمپ لە نێو سەرکردەکانی ڕۆژئاوا بە باشترین شێوە لە دۆخەکە تێدەگات
- جیهان
- 13 نیسان
بوومەلەرزەیەک لە میانمار ڕوویدا