سەنتەری بازرگانیی كوردستان - هیندستان دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
سەنتەری بازرگانیی كوردستان - هیندستان دەكرێتەوە

واژۆکردن لەسەرکردنەوەی سەنتەری بازرگانیی کوردستان - هیندستان بە ئامادەبوونی نوێنرانی هەرێمی کوردستان و کۆماری هیندستان

ئاڤا نیوز

لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری هیندستان، سەنتەری بازرگانیی كوردستان - هیندستان بەفەرمی كرایەوە.

چیرۆكی سەرەكی: حكومەتی هیندستان لەپاڵ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەوڵدەدات لەڕووی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش ڕۆڵ بگێڕێت، لەوچوارچێوەشدا ئەمڕۆ چوارشەممە 9-4-2025، بەئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و باڵوێزی هیند لە عێراق و كونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك بازرگان و وەبەرهێنەران و نوێنەری 14 گەورە كۆمپانیای هیندستان، سەنتەری بازرگانیی کوردستان - هیندستان کرایەوە.

بۆچی گرنگە: کردنەوەی ئەم سەنتەرە دەرفەتێکی باشە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەرێمی كوردستان و هیندستان، لەپاڵ پەرەسەندنی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی نێوانیان.

لێدوانی فەرمی: سومەن باکچی، باڵوێزی کۆماری هیند لە عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە گرنگی و بایەخی خۆی هەیە، جێگەی خۆشحاڵییە کە قەبارەی بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان هەردوولا لە هەڵکشاندایە. دەخوازین پەیوەندییە بازرگانیەکانمان لە بوارەکانی گەشتیاری، پزیشکی، خۆراک و کشتوکاڵ لەخۆ بگرێت.

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەكرد، "پێشوازی لەو دەسپێشخەرییە دەکەین کە دەبێتە فاکتەرێک بۆ پێشخستنی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوولا. گوتیشی بۆ سەرخستنی کارەکانیان ئامادەی هەماهەنگی و ئاسانکارین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: