بەریتانیا ڕێککاری یاسایی بەرامبەر خۆپێشاندەرە ژینگەپارێزەکان دەگرێتەبەر

شەیری بکە لە:
چالاکوانانی ژینگەپارێز داوای ڕاگرتنی بەکارهێنانی سووتەمەنی دەکەن

چالاکوانانی ژینگەپارێز داوای ڕاگرتنی بەکارهێنانی سووتەمەنی دەکەن

ئاڤا نیوز 

 

دادگەکانی بەریتانیا چالاکیی خۆپێشاندەرانی ژینگەپارێز لەناو فڕۆکەخانەکان قەدەغە دەکەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: فڕۆکەخانەی گاتویک لە لەندەن بە بڕیاری دادگە ڕێگری لە گردبوونەوەی خۆپێشاندەرە ژینگەپارێزەکان کرد.

 

هۆکارە زانراوەکان: خۆپێشاندەران بە ئامانجی وەستاندنی بەکارهێنانی سووتەمەنی و لێکەوتەی وەکو پاشماوە زیانبەخشەکان، لەناو فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا و ئەوروپا خۆپێشاندانیان کرد و گرفتیان بۆ گەشتەکان دروست کرد و گەشتە ئاسمانییەکانی بەریتانیا و ئەوروپایان سست کردبوو، بۆیە پەنا بۆ دادگە برا. 

 

زانیاریی زیاتر: ئەو خۆپێشاندەرانە بە خۆپێشاندەری ئاو و هەوا ناسراون، کە لە دروشەمەکانیان داوای ڕاگرتنی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و گۆڕانی ئاو و هەوا دەکەن، لەلایەن دادگەی باڵای بەریتانیا دوای چەند دانیشتنێک، بڕیار درا ڕێگریان لێ بکرێت.

شەیری بکە لە: