وەزیری دەرەوەی عێراق هاتنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس بۆ عێراق ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی عێراق هاتنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس بۆ عێراق ڕەتدەکاتەوە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هاتنی سه‌ركرده‌كانی بزووتنەوەی حه‌ماسی بۆ عێراق ڕەتدەکاتەوە.

 

وێنە گەورەكە: ئێستا نووسینگەی سیاسیی حەماس لە قەتەرە، بەڵام قەتەر وەك گوشارێک بۆ سەر حەماس بۆ ڕازیبوون بە پڕۆژەكانی ئاگربەست هەڕەشەی دەركردنی حەماسی لەو وڵاتە كردووە. 

 

لێدوانی فه‌رمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی ئەو هەواڵانەی کە باس له‌ پلانێكی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس دەکەن كه‌ باره‌گاكانیان له‌ قەتەره‌وه‌ دەگوازنەوە عێراق گوتی: هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە.

 

گۆشه‌یه‌كی دیكه‌: فوئاد حسێن ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەک لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، کە بەرپرسانی سووریا و تورکیا لەخۆ دەگرێت، بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سووریا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەگەڵ هاکان فیدان لە واشنتن کۆبووەته‌وە بەمەبەستی ڕێکخستنی ئه‌و دیداره‌.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ