گواستنەوەی کۆلێژی سەربازی لە زیقارەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە ڕەت دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دەرچووانی کۆلێژی سەربازیی چوار لە زیقار

دەرچووانی کۆلێژی سەربازیی چوار لە زیقار

ئاڤا نیوز 

 

ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار پێشنیاری گواستنەوەی کۆلێژی سەربازیی چواری لە زیقاره‌وه‌ بۆ پارێزگاییەکی دیکە ڕەت دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: وەزارەتی بەرگریی عێراق پێشنیازی گواستنەوەی کۆلێژی سەربازی چواری كرد‌ لە بارەگای ئێستای له‌ پارێزگای زیقاره‌وه‌ بۆ شارۆچكه‌ی نوعمانیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای واسیت، بەڵام ئەمە کاردانەوەی لێکەوتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: عیززەت ناشی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار ڕایگه‌یاند: ئەنجوومەنی پارێزگا پێشنیازی گواستنەوەی کۆلێژی سەربازی و دامەزراوە سەربازییەکان کە تاقیگە و ناوەندی مەشق و ڕاهێنان لەخۆدەگرێت، لە پارێزگاكه‌یه‌وه‌‌ بۆ پارێزگایەکی دیکە ڕەتدەکاتەوە". 

 

زانیاری زیاتر: ئەمه‌ل عەتیە ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی لە بەکارهێنانی هەموو ڕێكاره‌ یاساییەکان کرده‌وه‌ بۆ ڕاگرتنی بڕیارەکە، چونکە گواستنەوەی تەواوی دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی دەیان نیشانەی پرسیاری لێده‌كه‌وێته‌وه‌".

 

ئه‌مه‌ش بزانه‌: کۆلێژی سەربازیی چوار لە ساڵی 2006 لە پارێزگای زیقار دامەزرا و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکار و ئەفسەر لێی دەرچوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ