حووسییەکان: کەشتی فرۆکەهەڵگری ئەمریکامان لە دەریای سوور کردە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس هاری ترومان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
حووسییەکان، لە دەریای سوور و بە بەکارهێنانی موشەکی بالیستی ئێران کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا و هێزەکانی ئەو وڵاتەیان کردووەتەوە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 2025-03-15، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژی حووسییەکانی یەمەن دا و هۆشداریشیدا دەبێت حووسییەکان هێرشەکانیان لە دەریای سوور بوەستێن، ئەگەر نا "شاهیدی دۆزەخ دەبن کە پێشتر هەرگیز نەتانبینیوە".
لێدوانی فەرمی: یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس هاری ترومان و کەشتییە جەنگییەکانی دیکەی ئەمریکایان لە باکووری دەریای سوور بە 18 مووشەکی بالیستی ئێران و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کاردانەوەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کردۆتە ئامانج.
باکگراوند: حووسییەکان لە ساڵی 2023ـەوە و لەدوای دەستپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، وەکو پشتگریێک بۆ غەززە، بە مووشەک زیاتر لە سەدان جار کەشتیی سەربازی و بازرگانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە دەریای سووریان کردووەتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 22 خولەک لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: هێرشەکانمان بۆ سەر حووسییەکان چەند هەفتەیەک دەخایەنێت