فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین

شەیری بکە لە:
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین

دیمەنی هەڵوەرینی قژی ئافرەتێک

 

ئاڤا نیوز

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرای کردووە فشاری دەروونی کاریگەری جددی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن دکتۆرێکی ڕووسیا کراوە دەردەکەوێت فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ بە خێرایی.

لێدوانی فەرمی: دکتۆر ماریا ڤاسیلیڤا پسپۆڕی قژ و پێست ڕایگەیاند: ''کاتێک مرۆڤ تووشی فشاری دەروونی دەبێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی بە گشتی هەیە و دەبێتە هۆی لاواز بوونی خوێنبەرەکانی سەری مرۆڤ و تاڵەکانی قژیش لاواز دەکەن و قژ هەڵدەوەرێت''.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بێجگە لە هەڵوەرینی قژ، فشاری دەروونی کاریگەری لەسەر پێشتی سەری مرۆڤ و لەش هەیە، دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی سەدەف و هەوکردنی پێستی سەر و چەندین نەخۆشی دیکەی پێست. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: