سووریا بۆردومانی پێگەکانی حیزبوڵڵای لە سنووری لوبنان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆردومانی پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
سوپای سووریا لە ڕێگەی چەندین مووشەکەوە، پێگەکانی حیزبوڵڵای لە سنووری نێوان سووریا و لوبنان بۆردومان کرد و لە بەرامبەردا هێرشی پێچەوانە کرایە سەر هێزەکانی سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتیکردەوە دەستی لە کوشتنی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لەسەر سنووری نێوان سووریا لوبنان هەبێت، بەڵام درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای سووریا لە ڕێگەی چەندین مووشەکەوە هێرشی کردە سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لەو وڵاتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی سووریا: گرووپێک لە میلیشیاکانی حیزبوڵڵا، سێ کارمەندی سوپای عەرەبی سوریایان لە سنووری سووریا و لوبنان لە نزیک بەنداوی زیتا لە ڕۆژئاوای حمس لە بۆسەیەکدا ڕفاند، پێش ئەوەی بیانبەنە خاکی لوبنان و لە شوێنی ڕووداوەکە هەرسێکیان کوشتن.
وەزارەتی بەرگریی سووریا دەشڵێت، دوابەدوای ئەم هەڵچوونە مەترسیدارەی میلیشیاکانی حیزبوڵڵا، وەزارەتی بەرگری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە: حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگەی چەندین مووشەکەوە وەڵامی هێرشەکەی سوپای سووریای دایەوە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانیش لەهەردوولا چەندین کوژراو و بریندا هەن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەفر و باران لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەعەرەجی سەردانی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکات
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
وەزارتی دارایی داهاتی ناوخۆی مانگی دووی بۆ بەغدا نارد
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
جووتیارێکی کورد لەسەر سکاڵای سەربازیکی عێراقی دەچێتە دادگە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز دیمەشقی پایتەختی سووریا دەهەژێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز دیمەشقی پایتەختی سووریا دەهەژێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی کوێت ڕەگەزنامە لە زیاتر لە 42 هەزار کەس دەسێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای لوبنان: وەڵامی هێرشی سوپای سووریامان دایەوە