
تەیف سامی لە میانی بەشداریی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی قەرز لە جنێڤ. وێنە؛ ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق، بەشداریی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی قەرز لە جنێڤ دەکات، دووپاتیشی دەکاتەوە؛ حکومەتی عێراق پابەندە بە پەسەندکردنی باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان لە بەڕێوەبردنی قەرزە گشتییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەشداریی لە خولی 14ـەمینی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی قەرز کە نەتەوەیەکگرتوەکانی بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD) ڕێکیخستووە، لە ڕۆژانی 17-19ـی ئەم مانگە لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی لەگەڵ ڕێبیکا کرینسبان ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوەکە کۆبووەوە و ڕایگەیاند: چاوی لەوەیە سوود لە شارەزایانی بوارەکە وەربگرێت و سوورن لەسەر ئەوەی باشترین رێگە لە بەڕێوەبردنی قەرزدا پەیڕەو بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەشداری وەزیری دارایی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق دێت بۆ بەهێزکردنی میکانیزمی بەڕێوەبردنی قەرزی گشتی و داڕشتنی ستراتیژی دارایی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بۆچوون لەگەڵ بەشداربووانی وڵاتانی جیاجیا بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری ئابووری و دارایی نێودەوڵەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی شارەزایانی ئابووریی عێراق، کۆی گشتی قەرزی دەرەکی و ناوخۆی عێراق نزیکەی 96 ترلیۆن دیناری عێراقییە، کە 19.5 ترلیۆن دینار (15 ملیار دۆلار) قەرزی دەرەکییە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەوتی سپی لە چەمچەماڵ دابەشدەکرێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنگۆیەک ڕەتدەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
حەماس هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە شەرمەزار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
16 ئازار
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی سێ هەزار خانەنشین تەواو بووە و ئەم مانگە سێ مووچەیان پێ دەدرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی لیستی مووچە بەخێرایی چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لێبڕینی مووچەی خانەنشینی سەربازی سلێمانی دەگەڕێنرێتەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی ناوخۆی مانگی دووی بۆ بەغدا نارد