لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 51 هەزار هاوسەرگیری لە کوردستان ئەنجامدراوە

شەیری بکە لە:
لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 51 هەزار هاوسەرگیری لە کوردستان ئەنجامدراوە

هاوسەرگیری نێوان کچ و کوڕێک لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ئامارێک کە ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ساڵی رابردوو زیاتر لە 51 هەزار هاوسەرگیری ئەنجام دراوە و 12 هەزار جیابوونەوەش هەبووە.

 

ئاماری فەرمی: ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ساڵی 2024ـدا لە هەرێمی کوردستان، 12 هەزار و 384 جیابوونەوە هەبووە، لەگەڵ سێ‌ هەزار و 91 پەسندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، هاوکات 51 هەزار و 18 هاوسەرگیری ئەنجام دراوە لەگەڵ رێگەپێدان بە 98 ژنهێنانی دووەم.

 

زانیاریی زیاتر: ساڵی رابردوو 10 هەزار و 948 وەفاتنامە دەرهێنراوە، لەگەڵ 14 هەزار و 809 دابەشنامەی شەرعی .

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکەی ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، هاوسەرگیری لە هەولێر و گەرمیان زیادی کردووە و لە سلێمانی و دهۆک کەمی کردووە.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ