
تەرازووی دادگایی - دوو ئەڵقەی هاوسەرگیری
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵێکد زیاتر لە 12 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرگیری تۆمارکراون.
وێنە گەورەكە: ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵی ڕابردووی سەرجەم دادگاكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
ژمارەكان وادەڵێن: لەماوەی ساڵێكدا 12 هەزار و 384 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكان تۆماركراون، بەراورد بە ساڵی 2023، ڕێژەكە بەرزبووەتەوە كە لەو ساڵەدا 12 هەزار و 199 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركرابوو.
هۆكارە زانراوەكان: ئەنجوومەنی دادوەری لە ئامارەكاندا ئاماژەی بە هۆكارەكانی جیابوونەوە كردووە، دەردەكەوێت؛ نەگونجان لەگەڵ یەكتر بەهۆی جیاوازی تەمەن، خیانەتی هاوسەرگیری (داوێن پیسی)، نەبوونی ماڵی جیا، مۆبایل و ئینتەرنێت، ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر، هۆكارە سەرەكییەكانی جیابوونەوەی نێوان هاوسەرانن لە هەرێمی كوردستان.
زانیاریی زیاتر: نەزۆكی، ژنهێنانی دووەم، تووشبوون بە نەخۆشی، هۆكاری ئابووری و هۆكاری ئایینی، بەشێكی دیكەن لە هۆكارەكانی جیابوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزان لە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەت دواکەوتووین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
16 ئازار