وێنەی بارزانی نەمر
ئاڤا نیوز
لە ساڵیادی لەدایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی، لە هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەت بە وێنەكانی دەكرێتەوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 14ـی ئادار، ساڵڕۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمرە كە 122 ساڵ لەمەوبەر لە 14-3-1903 لە گوندی بارزان هاتووەتە دونیاوە، ساڵانە لەم بۆنەیەدا هاونیشتمانیان بەچەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەو یادە بەرز ڕادەگرن، هاوكات ژمارەیەكی زۆری هاونیشتمانییان سەردانی مەزاری نەمران دەكەن لە دەڤەری بارزان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كۆمەڵەی هونەر و وێژەی كوردیی مەڵبەندی گشتیی هەولێر لە بانگهێشتنامەیەكدا كە بۆ ئاڤا میدیای ناردووە، تێیدا هاتووە كۆمەڵەكە بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر، لەم یادەدا پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەت بە وێنەكانی (بارزانی نەمر) بۆ هونەرمەندان: ڕاز دلێر، ڕۆژ دلێر و ڕەوەند دلێر، لە پاركی پێشمەرگەی شاری هەولێر دەكاتەوە و پێشانگەكە لە كاتژمێر 4ـی عەسرەوە كراوە دەبێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: بەپێی لێكدانهوهى مێژوونووسانى كورد و سهرچاوه مێژووییه ناوخۆیى و بیانییهكان، مستهفا بارزانى، جگە لەوەی بە ڕێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد دەناسرێتەوە، هاوكات یهكهم سهركردهى ههڵكهوتووى كورد بووه، خهباتى كوردى له بازنهى ناوچهییەوە دەباتە ئاستی خهباتى نیشتمانى و له داخوازى مافى سهرهتایى و مافى مرۆیى و كلتوورییهوه، داواكارییهكانى كوردى بهرز كردهوه بۆ ئاستى داواكارى سیاسى و به دامهزراندنى پارتى دیموكراتى كوردستان له 16ـی ئابى 1946، داخوازییه نهتهوەییهكانى كوردى له چوارچێوهى بهرنامهى حیزبێكى سیاسى ڕێكخراودا، رێكخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ شازدەی سێ و بۆ خەردەل و بۆ سیر و سێو!
- کولتوور
- 10 ئازار
گاڵتە بە جۆرج وەسوف دەکرێت
- کولتوور
- 10 ئازار
10ـی ئادار ڕۆژی جلی نەتەوەیی