ئەڵمانیا ڕێژەی قەرز زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا ڕێژەی قەرز زیاد دەکات

باڵەخانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا. وێنە - ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

فریدریک مێرز ڕاوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا لەگەڵ پارتی سەوزەکانی وڵاتەکەی گەیشووەتەوە ڕێککەوتن بۆ زیادکردنی ئەو قەرزەی حکومەتی ئەڵمانیا دەیەوێت وەریبگرێت، ئەمەش بە چەند ڕۆژێک لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا و دەنگدان لەسەر ئەو پرسە.

وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنی لایەنەکانی ئەڵمانیا بەو هیوایە کە سندوقێکی 545 ملیار دۆلاری دروست بکەن بۆ دابینکردنی داهات بۆ ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنانی بەرگری وڵاتەکەیان.

بابەتە ستراتیژییەکان: بەپێی پلانی حکومەتی نوێی ئەڵمانیا تەنیا سندوقی ژێرخانی ئابووری دەتوانێت بە تێکڕا لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا بەرهەمی ئابووری بەرزبکاتەوە.

زانیاری زیاتر: بەپێی ڕێککەوتنەکە لەسەر بەرزکردنەوەی خەرجییەکانی بەرگری و ژێرخانی ئابووری، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2026دا گەشەی ئابووری ئەڵمانیا بە ڕێژەی 2.1% بێت، لەجیاتی 1.1%.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قەرزی ئەڵمانیا نزیکەی 64%ـی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی بووە، کە زۆر کەمترە لە وڵاتانی پیشەسازی گەورەی دیکەی وەک ئەمریکا و فەرەنسا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ