ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە

شەیری بکە لە:
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە

کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سوورە لەسەر ئەوەی کە گرینلاند ببێتە بەشێک لە ئەمریکا و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبینێت.

وێنە گەورەکە: گرینلاند دوورگەیەکە لە نزیک جەمسەری باکوور و بەشێکە لە سەروەریی دانیمارک. ترەمپ لەو باوەڕەدایە کە دەبێت ئەم دوورگەیە بخرێتە سەر ئەمریکا. وە داوای کردووە ئەمریکا کۆنترۆڵی نۆکەندی پاناما بگرێتە دەست و بە هەمانشێوە ڕایگەیاندووە کە پێویستە کەنەدا ببێتە ویلایەتێکی ئەمریکا.

لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، ڕایگەیاند کۆنترۆڵی ئەمریکا بەسەر گرینلاند بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی پێویستە و داوای کرد ناتۆ لەمەدا ڕۆڵێکی چالاکی هەبێت.

کاردانەوەکان: ئەم لێدوانانەی ترەمپ جارێکی دیکە کاردانەوەی بەرپرسانی گرینلاند و دانیمارکی بە دوای خۆیدا هێنا و سەرکۆنە کرا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ